بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئهمڕۆ یەکشەممە، میدحەت سەنجەر، هاوسەرۆکی (هەدەپە) لە گردبونەوەیەک دا لە شاری روها که به دروشمی"ئێستا کات کاتی دادپەرورییە" پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و وتی" دەسەڵاتدارانی ئێستا پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و ئێمە دەبێت سەر بکەوین ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە".
گوتیشی : "پارتی دیموکراتی گەلان لەپێناو ئازادی و دادپەوەریدا خهبات دهکات، هەدەپە لەپێناو ئازادیدا هەیە، لەئێستادا دەنگی ههدهپه لە هەموو تورکیادا بڵاوبوەتەوە".
هەدەپە کە لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئهنقهرهوه هەوڵی داخستنی دەدرێت، سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیاشە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دا کە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 11.7%ی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان، 67 کورسی بەدەستهێنا.
342/